ھێزی پێشمەرگە ئاگاداری جموجۆڵی ھێزە عێراقییەکانه و لە ئامادەباشیدایە
لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق كراون، بەڵام دواجار نەگەیشتوونەته ئەوەی ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان ھەردوولادا بکرێت. دوێنێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی به‌یانێكی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌رسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و به دوور له ڕاستی وه‌سفی كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوكات ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه شێوه‌ی وه‌ڵامی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان جیا له‌وه‌ی كه لووتبه‌رزی و غرورێكی زۆری پێوه دیار بوو و ژماره‌یه‌ك داواكاریی ناده‌ستووری و ناواقعی له‌خۆ گرتووه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بوختان و تۆمه‌تباركردنی بێبنه‌ماش به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تێدایه.
عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ھەموو جموجۆڵێکی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکانین و، ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودایە، بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی بکرێتە سەر خاکی کوردستان.''
گوتیشی، ''حکوومەتی عێراق دەیەوێت بەھێز ھەوڵی سڕینەوەی کورد لە ھەرێمی کوردستان بدات، چونکە ھەندێک پێشنیازی نادەستووری دەکات بۆ ئەوەی رێککەوتن نەکرێت، بەڵام حکوومەتی ھەرێم داوای ئاشتی دەکات و ھێزی پێشمەرگەش ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.''
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، كه ''هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له شوێنه‌كانی خۆیان ماون و بۆ به‌رگریكردن له ژیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ستووری و شه‌رعییه‌كانی هاووڵاتیانی كوردستان، درێغی ناكه‌ن. جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گفتوگۆی سیاسیی بونیاتنه‌ره نه‌ك زمانی درۆ و هه‌ڕه‌شه و به‌ڵێنه به‌تاڵه‌كان.''
(هه‌ڵگورد حیکمەت) جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ''حکوومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەدان کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ و رێککەوتنی سیاسییه‌وه چارە بکرێن، ھەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نین شەڕ دروست بێت و خوێن بڕژێت، دەرگای گفتوگۆ کراوەیە و دایناخەین.''
kdp-
