له سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارهیهك مامۆستا به گرێبهست دادهمهزرێندرێن
له نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، كە وێنەیەكی دهست كهوتووه هاتووە" ئاماژە بەنووسراوی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان / بەڕێوەبەرایەتی گشتی قوتابخانە ئامادەیی و پیشەییەكان كە تایبەتە بەدامەزراندنی (30) پلەی دامەزراندنی مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست دراوە بۆ پڕكردنەوەی میلاكی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەكانی (قەرەداغ و سەیدسادق و شارباژێڕ و پێنجوێن و دوكان و چەمچەماڵ".
ئاماژە بە ئهوهشكراوە كە پەروەردەی گشتی سلێمانی، ئەو (30) پلەی وەزیفیەی بەشێوەی گرێبەست بەسەر ئەو پەروەردانەدا دابەش كردووە، بەجۆرێك هەریەكە لەپەروەردەكانی (پێنجوێن و سەیدسادق) هەشت پلە و (دوكان و چەمچەماڵ و شارباژێر) چوار پلە و پەروەردەی قەرەداغیش تەنیا دوو میلاكی مامۆستای گرێبەستی بۆ دانراوە.
پەروەردەی گشتی سلێمانی داواشیكردووە، دەبێت بەپێی قۆناغ و پسپۆڕییەكان لەلیستی یەدەگەكانی ساڵانی (2014 و 2015) ئەو میلاكانە پڕ بكرێنەوە و ئهو كهسانهش دادەمەزرێن كه دەرچووی كۆلیژ بۆ سەرەوە بن.
bas news-
