په‌رله‌مانتارێك:هه‌وڵه‌كانى به‌غدا بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى ناوچه كوردستانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێ
جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى عێراق بۆ گۆڕینى دیموگرافیاى ناوچه كوردستانییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێ.
نازم هه‌ركى، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕأگه‌یاند: "ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئێستاى حكوومه‌تى عێراق بۆ ته‌عریب كردن و به عه‌ره‌ب كردنى ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌یدات پێشتریش هه‌مان كار له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانه‌وه دراوه، بۆیه دڵنیام وه‌ك چۆن ئه‌وانی دیكه نه‌یان توانى سه‌ركه‌وتووبن ئه‌م ڕژێمه‌ش كه ماسكى فیدراڵى و دیمو‌كراتى پۆشیوه ناتوانێت له‌و هه‌وڵانه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه حكوومه‌تى عێراق به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆرى ده‌نگى (به‌ڵێ) بۆ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ترسی لێ نیشتووه بۆیه ئه‌یه‌وێت به توندى ته‌عریبى ناوچه‌كان بكات و دیموگرافیاكه‌ى بگۆڕێت ئه‌ویش له ڕێگاى قه‌ده‌غه كردنى زمانى كوردى و پۆشینى جلى كوردییه‌وه، چونكه ئه‌و ده‌نگانه زه‌نگى مه‌ترسیدارن بۆ عێراق و نه‌یارانى كورد.
ڕوونیشى كرده‌وه، كه ناوچه كوردستانییه‌كان له پێش گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌دایه و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ سڕینه‌وه‌ى كورد و كوردستانییبوونى ئه‌و ناوچانه ده‌درێ پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
bas news-
