ئەمریكا: بەردەوامین لە مامەڵەكردن لەگەڵ پێشمەرگە
جەیمس جێرارد فەرماندەی پرۆسە تایبەتەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند بەردەوامین لە كاركردن لەگەڵ پێشمەرگە، چاوەڕوانیش دەكرێ بەردەوام بین.
جێرارد گوتی پەیوەندییەكی پتەو لە نێوان سەركردایەتی كوردستان و واشنتۆن هەیە، لە میانی شەڕەكانی دژی داعشیشدا ئەو پەیوەندییە پتەوتر بوو.
جێی باسە پێشتر هەولێر و واشنتۆن ڕێكەوتنامەیەكی لەیەكتری تێگەیشتنی سەربازییان مۆر كردبوو، كە لە ڕێگەیەوە ئەمریكا هاوكاری دارایی و سەربازی پێشكەشی پێشمەرگە دەكات.
bas news-
