فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان ڕاگرت
وابڕیار بووه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه(31-10-2017) له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه فڕۆكه‌یه‌ك به ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاره‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ههلفڕێت به‌ڵام ڕاگرتنی ئه‌و گه‌شته و سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی دیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوه.
ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر )گوتی: "له كاتژمێری 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه تاوه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا مانی گرتووه و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی چون و هاتن بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگیراوه".
ڕوونیشیكرده‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه كه تاوه‌ری به‌غدا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ناكات تاوه‌كو كاتژمێر 7ی سبه‌ی و به‌و هۆیه‌وه‌ش سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی چون و هاتن بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگیراون.
ڕه‌تیشیكرده‌وه كه زانیاریی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌هۆكاری مانگرتنه‌كه و ناوه‌ڕۆكی كێشه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
bas news-
