سەرکردەیەکی پارتی: پەیامەکەی ئەمریکا بۆ عەبادی و ھەندێک حزبی ناوخۆ بوو

 سەرکردەیەکی پارتی: پەیامەکەی ئەمریکا بۆ عەبادی و ھەندێک حزبی ناوخۆ بوو
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس لەوە دەکات کە پەیامی ئەمریکا لەبارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دوو ئاراستە بوو، یەکێکیان بۆ ناوخۆی کوردستان و ئەوی دیکە بۆ حکوومەتی عێراق بوو.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "بەیاننامەی ئەمریکا لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو پەیامی تێدا بوو، یەکەم وەڵامێک بوو بۆ ئەوانەی داوای حکوومەتی ڕزگاری نیشتمانیان دەکرد، ئەمریکا ھەر زوو ئەو خەونەی لەگۆڕنان، دووەم بۆ عەبادی بوو کە پێی گوت ئەوەندە لەخۆت بایی مەبە و بەپێی ئەو سنوورەی بۆت دیاری کراوە پێت راکێشە، بۆیە دەرکەوت ئەوانەی ئەو کارتەیان بەکارھێنا ھەرزوو نیەتی دەستیان سوتا".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە ھەندێک حزب لە کوردستان دوای ئەوەی پەیامەکەی ئەمریکا گەیشت، ئیتر بێ دەنگیان ھەڵبژاردن، چونکە ئەوان وەک ئەو باڵندەیەن کە چاوەڕوانی کەلاکێکی تۆپیو، دەکەن تا خۆیانی لەسەر بژیەنن، گوتیشی: "ئەمانە حزبی سیاسی خاوەن خولقێنەر نین حزبی فەیسبووک و پاڵەوانی سەر شاشەکانن".










باسنیوز
Top