پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

 پۆلیسی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ئاگادارییەکدا هاووڵاتیان لەبارەی تاوانبارێکەوە ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2017/10/31، پۆلیسی هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، وێنەی تاوانبارێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوای زانیاری لەسەر ئەو تاوانبارە دەکات کە هەڵساوە بە فێڵکردن لە هاووڵاتیان.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەرکەسێک گومانی لەم تاوانبارە هەیە بە زووترین کات پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنی (066134) یان سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکات.








باسنيوز
Top