لە هەولێر ئاهەنگی رۆژی كەلتووری ژاپۆنی ساز كرا
لەم ئاهەنگەدا چەندین نمایشی جۆراوجۆری و خواردەمەنی و جلوبەرگی تایبەتی ژاپۆنی كە گوزارشتیان لە كەلتووری زیندووی ئەو وڵاتە و پەیوەست بوونی بە كەلتوور و مێژووی خۆیان نوێترین مۆدێلەكانی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتای ژاپۆنی نمایش كران، بەم بۆنەیەوە هندرێن عەبدول لەتیف بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای جیهان رایگەیاند: بە پێویستمان زانی لەم رۆژەدا و بە بۆنەی كردنەوەی بنكەی نوێی كۆمپانیاكەمان و رۆژی كەلتووری ژاپۆنی وەك هێمایەك بۆ لێك نزیككردنەوەی كەلتووری كوردی و ژاپۆنی ئەم رۆژە بەرز رابگرین بە نمایش كردنی جلوبەرگ و خواردنی و چەندین كەلوپەلی دیكەی وڵاتی ژاپۆن كە گوزارشت دەكات لە پەیوەست بوونی ژاپۆنییەكان بە كەلتووری خۆیان و زیندوو راگرتنی، هەروەها ویستمان پەیامێكیش بە ژاپۆنییەكان رابگەیەنین كە ئێمەش كوردیش وەك تا راددەیەكی زۆر كەلتووری خۆمان پاراستووە بەتایبەتی لە بارەی جلوبەرگەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای جیهان هەروەها وتی: لەبەر ئەوەی كۆمپانیای تۆیۆتا گرنگییەكی زۆر بە بازاڕی كوردستان و عێراق دەدات بە هۆی ئەوەی كە هەر لە سەرەتاكانی هێنانی ئەم ئۆتۆمبیلە بۆ عێراق لە هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بۆتە یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانەی كە خەڵكی كوردستان و عێراق گرنگییەكی زۆری پێدەدات ، هەر بەم بۆنەیەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی نوێی تۆیۆتامان بۆ یەكەم جار نمایش كرد لە مۆدێلە جۆراوجۆرەكان لەگەل روونكردنەوەی تایبەتمەندییەكانی ئەم ئۆتۆمبیلانە، هەروەها بە پێویستمان زانی بۆ میوانە بەڕێزەكان تیش بخەینە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی كە لە كۆمپانیاكەمان پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت بۆ ئەوەی لە نزیكەوە زیاتر ئاگادار بن.
ئا/ خەلیل بلەیی
