چیتر بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید ناتوانن بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن

 چیتر بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحید ناتوانن بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن
بەهۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری 1ی 11ی 2017، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو لیستانەی هەڵوەشاندەوە کە پێشتر پەسەندی کردبوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ دوو خول و دواخستنی هەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن بڕیاری داوە پەسەندکردنی سەرجەم ئەو لیستانە هەڵبوەشێنێتەوە کە پێشتر تۆمار کرابوون. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە پەسەندکردنی ئەو لیستانە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 1ی 11ی ئەمساڵ بووە.

هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی لیستەکان، ناتوانرێت بەناوی ئەو لیستانەوە بانگەشە بکرێت.

بەهۆی ئەو ڕاگەیاندراوە، هەریەک لە لیستەکانی (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) کە لە لایەن بەرهەم ئەحمەد ساڵحەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها (نەوەی نوێ) کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات، ناتوانن بانگەشە بەناوی لیستەکانیان بکەن وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیانکرد.










باسنيوز
Top