گەرمیان.. تراکتۆرێک منداڵێکی کوشت
عەلی قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 31/10/2017، لەگوندی سەیدەکانی سەر بەشارەدێی کۆکز، تراکتۆرێک منداڵێکی دوو ساڵانی شێلا".
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو: "منداڵەکە ناوی (یەعقوب عەلی حوسین)ەو پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست داوە".
ئاشکراشی کرد، کە بە گوتەی کەسوکاری منداڵێکی سێ ساڵانی ئەو خانەوادەیە، ڕۆشتووەتە سەر تراکتۆرەکەو دەست کاری کردووە، لەئەنجامدا ئەم منداڵەی کردوە بەژێرەوە".
گوتیشی: "لەئێستا بەمەبەستی پشکنین، تەرمی منداڵەکە ھێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە، بنکەی پۆلیسی کۆکزیش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات".
باسنیوز
