سەرۆکی فەرەنسا: هەفتەی داهاتوو ئاسانکاری بۆ دانوستانی هەولێر و بەغدا دەکەین
بەپێی هەمان ڕاگەیەندراو ماکرۆن بە ئەرێنی باسی ڕۆڵی سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانیی کردووە کە لە شەڕی داعشدا لەسەر دەستی فەرماندەییکردنی بارزانی پێشمەرگە توانی شکستی گەورە بە داعش بھێنێت.
ھاوکات سەرکۆماری فەرەنسا داوای لە ھەولێر و بەغدا کردووە بە پاڵپشتی و چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەوڵی دانوستان و گفتوگۆ بدەن، ھەتا ئاستی و سەقامگیریی ھەمیشەیی دابین بکرێت.
ماکرۆن جەختی لەوەش کردووەتەوە، فەرەنسا بۆ ڕێکخستن و سازدانی دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە ھەفتەکانی داھاتوودا ئاسانکاری دەکات و ھەوڵەکانی دەخاتە گەڕ.
فەرەنسا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە درێژایی مێژوو پاڵپشتیی شۆڕش و بزووتنەوەکانی کوردی کردووە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و سیاسەتی سەرۆکۆمارەکانی ئەو وڵاتە بەرانبەر بە کورد و بەتایبەت ھەرێمی کوردستان زۆر ئەرێنی بووە و لە ڕابردووشدا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە ەبرژەوەندیی کورد بڕیاری گرنگی داوە.
باسنيوز
