نوری مالیکی: بەرهەم ساڵح پێشنیازی کرد هێز دژی کوردستان بجولێنین

 نوری مالیکی: بەرهەم ساڵح پێشنیازی کرد هێز دژی کوردستان بجولێنین
سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، کە جێگری دووەمی پێشووی سکرتێری گشتیی یەکێتیی پێشنیازی بۆ کرد، کە هێز دژی کوردستان بجولێنم.



نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (دیجلە)ی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، کە لە مانگە دەستکردەکانەوە تێبینییان کردووە نەوتی نەفتخانە بە تانکەر هەناردەی ئێران دەکرێت و لەوێش بۆ ئەفغانستان.



نوری مالیکی هەروەها رایگەیاندووە، کە لەو کاتەدا ئەو سەرۆک وەزیران بووە و بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی پێشووی سکرتێری گشتیی یەکێتییش جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بانگی کردووە و پێی گوتووە، ئەو تانکەرانە نەوت بۆ بەرژەوەندیی پارتی دەگوازنەوە ئێران، بەرهەم ساڵحیش لەبەرامبەردا گوتویەتی، تانکەرەکانی تەنیا هی پارتی نین، هی یەکێتیشن.



سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە بەرهەم ساڵحی گوتووە چارە چییە؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی، با هێز لە دژی کوردستان بەکاربهێنن.



نوری مالیکی لەو لێدوانەیدا باسی ئەو کاتە دەکات، کە کوردستان بۆریی هەناردەکردنی نەوتی نەبوو، تەنیا رێگا بۆ هەناردەکردنی نەوتەکە، تانکەری سووتەمەنی بوو، کە سەرچاوەیەکی سەرەکیی داهاتی هەرێمی کوردستان بوون، بەهۆی ئەوەی بە بڕیاری مالیکی بەشەبودجەی کوردستان بڕدرابوو.



باسنيوز
Top