نامه‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارێكى كورده‌وه بۆ وه‌زیری ناوخۆى عێراق
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، داوا له وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات، خۆى سه‌رپه‌رشتى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانى شه‌هیدكردنى ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گرى كه‌ناڵى كوردستان تیڤی (ئه‌ركان شه‌ریف) بكات، كه شه‌وى ڕابردوو له شارۆچكه‌ى داقووق درایه به‌ر چه‌قۆ و شه‌هید كرا.
په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ، له په‌رله‌مانى عێراق، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێمه هه‌میشه قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیری ناوخۆى عێراقمان به‌وه ناسیوه كه به‌رگریكارى مافه‌كانى كه‌سانى بێتاوانه، بۆیه داواى لێده‌كه‌ین خودى خۆى سه‌رپه‌رشتى لێكۆڵینه‌وه له تاوانى شه‌هیدكردنى ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گر (ئه‌ركان شه‌ریف) بكات".
داواش ده‌كات، دواى لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا بكرێت كه له پشت شه‌هیدكردنى وێنه‌گره‌كه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان تیڤیهوهیه و له‌به‌رده‌م ڕای گشتى و میدیاكاندا ئاشكرا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته وانه‌یه‌ك بۆ تاوانبارانى تر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه: "ئایا بۆ چى تا ئێستا ئه‌وانه‌ى به‌رگرى له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن دهنگیانمان نه‌بیست، یان ئه‌وه‌یه شه‌هیده‌كه عێراقی نییه و یاسای پاراستنى ڕۆژنامه‌نووسان نایانگرێته‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه، تاوانى كوشتنى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه به چه‌قۆ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدییه بۆ سه‌ر بێتاوانان به گشتى و ڕۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تى، بۆیه ده‌بێت ئه‌م تاوانه به بێ سزادانى تاوانباران، تێپه‌ڕ نه‌بێت.
ئه‌ركان شه‌ریف (54 ساڵ) خاوه‌ن سێ منداڵ بوو، له ساڵى 2004ه‌وه له كه‌ناڵى ئاسمانى كوردستان تیڤی وه‌كو وێنه‌گر كاری كردووه و شه‌وى ڕابردوو به‌به‌رچاوى كه‌سوكارییه‌وه درایه به‌ر چه‌قۆ.
bas news-
