پۆلیسی دهۆك: چه‌ند كه‌سێكی به تۆمه‌تی سوتاندنی باره‌گا حزبییه‌كان ده‌ستگیركراون
هێمن سلێمان به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك گوتی: "دوێنێ شه‌و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له زاخۆ و دهۆك و سێمێل گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و چه‌ند كه‌سێكیان هه‌وڵیاندا ڕه‌وشی ناوچه‌كه تێكبده‌ن به‌ڵام پۆلیس توانی ڕێگرییان لێ بكات و له كاتێكی كه‌مدا ڕه‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوونیان له سووتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبی له شاری زاخۆ ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
bas news-
