ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌ب له شوێنی به‌ڕێوه‌به‌رێكی كوردی پۆلیسی كه‌ركووك داده‌نرێ
به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له شوێنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك عه‌قید فه‌تاح مه‌حمود یاسین خه‌فاجى داده‌نرێ.
دواى داگیركردنى كه‌ركووك له لایه‌ن حه‌شد و سوپاى عێراقه‌وه به هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، حكومه‌تى عێراق زنجیره‌یه‌ك بڕیارى یه‌ك له دواى یه‌كى بۆ ته‌عریب كردن و گۆڕینى دیموگرافیاى كه‌ركووك و نه‌هێشتنى رۆڵى كورد له شاره‌كه ده‌ركردووه.
له نوێترین بڕیاریشیدا حكومه‌تى عه‌بادى عه‌قید فه‌تاح مه‌حموود یاسین كه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به هۆزى خه‌فاجییه كه له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق نیشته‌جێن، كرده به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك.
پێشتر ئه‌و ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاى حه‌ویجه بووه و تۆمه‌تبار كراوه به پهنادانى 150 چه‌كدارى داعش له سنوورى قه‌زاكه‌دا، وه‌ك ئه‌وه‌ى ماڵپه‌ری سكاى پرێس به‌ڵگه‌كانى تێوه‌گلانى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تى ناوخۆ موقه‌ده‌م قه‌یسه‌ر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن جبورى، كرده به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى حه‌ویجه.
له دوای 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، حكومه‌تى عه‌بادى چه‌ندین به‌رپرس و به‌ڕێوبه‌رى كوردى كه‌ركووكى له پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه و له جێگه‌ى ئه‌وان كه‌سانى سه‌ر به هۆزه عه‌ره‌بى و شیعه مه‌زهه‌به‌كانى باشوورى عێراق و توركمانه شیعه‌كانى سنوورى كه‌ركووكى له جێگه‌یان دامه‌زراندووه.
bas news-
