بهریتانیا ستایشى ڕۆڵى سهرۆك بارزانى دهكات
له بهیاننامهكهدا، وهزارهتى دهرهوهى بهریتانیا ڕایگهیاندووه، ڕۆژى یەکشەممە وەزیری دەرەوە قسەی لە گەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) و سەرۆکوەزیرانی عێراق (حەیدر عەبادی) کردووه. ئەو هانی هەردوولای دا بە دووای چارەسەرێکی خێرا و ئاشتیانەدا بگەڕێن لە چوارچێوەی دەستووردا، بۆ ئەو تەنگەژەیەی نێوان کورد و عێراق و بەریتانیا پاڵپشتیی خۆی بۆ کورد چەندبارە دەکاتەوە لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا.
لهو بارەوە، وەزیری دەرەوە، (بۆریس جۆنسۆن) گوتی: ''بەریتانیا پێشوازی لە ئامادەییی حکوومهتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی دایەلۆگ لە سەر بنچینەی دەستووری عێراق. بەریتانیا هانی هەردوو لا دەدات بۆ ڕێککەوتن لەسەر خشتەیەک بۆ گفتوگۆکان.''
(بۆریس جۆنسۆن) گوتى: ''بەریتانیا پابەندە بە سەروەری، یەکێتی و یەکپارچەییی خاکی عێراق و بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هەموو گەلانی عێراق، لەنێویاندا کوردانی عێراق، لە نێو عێراقێکی یەکگرتوودا.''
(جۆنسۆن) ڕوونی كردهوه: ''ئەمە جێگای گرنگییە کە هەموو لایەنەکان بەردەوام بن لە فۆکەسخستنە سەر شەڕکردن دژی داعش، ڕێگرییان لێ بکەن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەیان و بە یەکەوە کار بکەن بۆ بنیاتنانەوەی شار و شارۆچکە ئازادکراوەکان.''
سهبارهت به بهردهوامنهبوونى (سهرۆك بارزانى) له پۆستى سهرۆكى ههرێمى كوردستاندا، له بهیاننامهكهى وهزارهتى دهرهوهى بهریتانیادا هاتووه، ئێمە پێشوازی لەو دەرفەتەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە دەبێتە ڕێگەخۆشکەرێک بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ نەوەیەکی نوێی کوردەکان. ئەوان پێویستە دامودەزگایەکی دیموکراتیی بەهێز دابمەزرێنن و چارەسەری ناکۆکییە لەمێژینەییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بکەن، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. ئەوان پاڵپشتییەکی تەواوی بەریتانیایان دەبێت.''
(جۆنسۆن) ئهوهشى وتووه: ''حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکارێکی بەهێزی بەریتانیا بوون لەم چەند ساڵەی دواییدا، هەروەک بەیەکەوە شەڕی نەهامەتییەکانی داعشمان کرد لە ناوچەکەدا.''
وهزیرى دهرهوهى بهریتانیا ڕایشیگهیاندووه: ''من دەمەوێت ستایشی خۆم بگەیەنم بە سەرۆکی پێشوو، سەرکردایەتیی (بارزنی) لەو شەڕەدا، بۆ خزمەتی چەندین ساڵەی بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق و ڕۆڵبینینی لە دامەزراندنی عێراقی نوێدا.''
kdp-
