کەلار.. منداڵێکى شه‌ش ساڵان لە گۆمێکی ئاودا خنکا
ڕائید عەلی قه‌دوورى، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممه لەگەڕەکی حەمەی کەریمی شاری کەلار منداڵێکی شەش ساڵان به‌ناوى (ه. م. ق ) لە گۆمێکی ئاودا خنکا".
ئەوەشی خستەڕوو، كه بەگوتەی کەسوکاری، ماڵیان دەکەوێتە سەر ڕووباری سیروانەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵه‌كه کەوتووه‌تە نێو گۆمێکی ئاوەوە کە نزیکە لەماڵى خۆیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانى له‌ده‌ست داوه.
گوته‌بێژى پۆلیسی گەرمیان، ئاشکراشی کرد، تەرمی منداڵه‌كه دەرهێنراوە و بەمەبەستی پشکنین و توێكارى براوه‌ته بەشی پزیشکی دادوەری کەلار.
باس‌نیوز
