سەندیکای رۆژنامەنووسان: تیرۆركردنى ئەرکان شەریف لوتکەی داڕمانی ئەخلاقیی میلیشیاکانە
کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 30/10/2017، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بەرچاوی هاوسەرەکەیەوە لە شارۆچکەی داقووق، بە چەقۆ بەربوونە گیانی ئەرکان شەریفی تەمەن 53 ساڵ، کە کامێرامانی (کوردستان تیڤی) بوو و شەهیدیان کرد.
لە بەیاننامەکەدا، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات تاوانبار و بکوژانی شەهید ئەرکان شەریف بدۆزێتەوە و رادەستی دادگایان بکات.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/10/2017، سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر خورماتوو، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورە و داگیریان کردن و هەزاران هاووڵاتیی روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.
رۆژی چوارشەممە 18/10/2017، کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند “کاڵفام”ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی”.
حەشدی شەعبی لە نزیکەی 67 میلیشیای شیعەمەزهەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە.
دەقی بەیاننامەکەی سەندیکایرۆژنامەنووسان:
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
شەوی رابردوو هێزێکی خوێنرێژ لە شارۆچکەی داقوقی داگیرکراوی سەر بە پارێزگای کەرکوک هەڵدەکوتنەسەر ماڵی وێنەگری کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ( ئەرکان شهریف) و بە شێوەیەکی دڕندانە بەبەرچاوی خێزان و کەس و کارەکەیەوە بەچەقۆ شەهیدی دەکەن ، هەمولایەک دەزانن کە چەکی دەستی میدیا کاران و رۆژنامەنوسان تەنها قەڵەم و کامێراو مۆبایلە ، ئەوان جگە لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری و دەربرینی بیروڕا هیچ کارێکی دیکەیان نیە و هیچ کارێکی دیکە ناکەن بەتایبەتی لە بارودۆخی شەر و پێکدادانەکاندا ،بۆیە پەلاماردان و لێدان و شەهید کردنیان جگە لە خوێن رێژی و سەرکوت کردن و هەوڵدان بۆ شاردنەوەی تاوانە قێزەونەکانیان هیچ شتێکی دیکە نیە.
ئێمە بە شەهید کردنی میدیاکار ئەرکان شەریف لەلایەن ئهم هێزهوه شۆک نەبوین چونکە پێشتریش دەمانزانی لهژێر سایهی ئەم هێزە تائیفیە ئهم جۆره تاوانانه روویان داوهو روو دهدهن بەڵام ئەوەی ئێمەی شۆک کردوە ئەوەیە کە چۆن ئەم هێزە توانیویانە بەبەر چاوی منداڵ و کەس و کاریەوە وێنەگرێک کە تەنها ئیشی ئەو گواستنەوەی روداوەکانە لە رێی کامێراکەیەوە بەچەقۆ شەهیدی بکەن.
نەمری بۆ شەهیدی میدیاکار (ئەرکان شەریف ) و تەواوی شەهیدانی رۆژنامەنوس و میدیاکاران. روو رەشی و شەرمەزاری مێژوش بۆ هەموو ئەوانەی لە پشتی ئەم هێزە تاوانکارەوەن.
ههروهها ئێمه لهسهندیكای رۆژنامهنووسانی كوردستان دهسهڵات داران له حهشدی شهعبی و سوپای عێراق لهم شارۆچكهیه به بهرپرس دهزانین له ئهنجامدانی ئهم تاوانه و داواش له حكومهتی عێراق دهكهین تاوانباران بدۆزێتهوهو رادهستی دادگایان بكات، بۆ ئهوهی سزای عادیلانهی خۆیان وهرگرن ..
تيرۆر كردنى ئهركان شهریفی رۆژنامهنووس ،لوتكهی دارمانى ئهخلاقى و سياسييه و بێرێزی عهسكهرتاریهت و ميليشيا گهراییه دهرههق ئازادى ميديا
ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
هەولێر ٣٠-١٠-٢٠١٧
باسنیوز
