ئاسایشی خورماتوو: حەشدی شەعبی حەوت هاووڵاتی کوردی بێسەروشوێن کردووە
كاوە مەلاپەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: "ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر كاتێك كە حەشدی شەعبی خورماتوویان داگیر كرد، ئەو چەكدارانە حەوت هاووڵاتیی کوردیان بێسەروشوێن كردووە و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە، كە لە ژیاندا ماون، یا خود نا".
بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕاشی گەیاند: "حەشدی شەعبی تا ئێستا زیانیان بە 500 خانووی هاووڵاتییان گەیاندووە و سەدان خانوویان بەتاڵان بردووە و تەقاندووەتەوە و لەو كردەوەشیان بەردەوامن".
چەكدارانی حەشدی شەعبی بەچاوساخی گرووپێکی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر خورماتوویان داگیر كرد و پاشان حەشدی شەعبی دەستیان بە زنجیرەیەك تاوان لەو شارەدا كرد و خەڵكەكەشی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون".
باسنیوز
