ڕێکخراوێکی نیودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی حەشدی شەعبی دەکات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تاوانی مه‌ترسیدار لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک و خورماتوو بڵاو کرایه‌وه کە ده‌ستدرێژییان کردووه‌ته سه‌ر ژنانی کورد، ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی "کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو" داوا ده‌کات لێکۆڵینه‌وەی به‌په‌له له‌و تاوانانه حەشدی شەعبی لە کوردستان بکرێت و له ئەگەری ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق ڕابگرن".
ڕێکخراوه‌که له به‌یاننامه‌یه‌کدا که به زمانی جیاواز بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگریکردن له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو ڕاپۆرتی پێگه‌یشت که توندوتیژیی سێکسی دژی ژنانی کورد به‌کار هاتووه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا و هێزه عێراقییه‌کانه‌وه، داوای کردووه که لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه مه‌ترسیدارانه ئه‌نجام بده‌ن."
دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ به‌رپرسی دۆسیەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لەو کۆمه‌ڵه‌یە له بانگه‌وازێکی به‌په‌له‌دا بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، داوا ده‌کات تا ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانی ده‌ستدرێژی سێکسی له به‌رامبه‌ر ژنانی کورد له عێراق له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق و میلیشیاکانه‌وه بکه‌ن.
لە درێژەی بانگەوازەکەدا هاتووە: "دوای ساغبوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه ده‌بێ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق هه‌ڵپه‌سێردرێت، چونکه پشتیوانیکردنی عێراق له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی پارێزگاریکردن بووه له ژنان و منداڵان دژ به گرووپی توندڕەویی ئیسلامی، نه‌ک بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م پشتیوانییه بۆ پاڵپشتیکردن له ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژنان و ئاواره‌کردنی مه‌ده‌نییه‌کان."
باسنيوز
