ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاندرا
بەپێی ئەو زانیارییانە، لە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بە چاودێریی لایەنی ئەمریکی، هەولێر و بەغدا لەسەر سنووری ئێستای هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.
هاوکات بڕیار دراوە تەواوی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێت و هێزێکی هاوبەش بۆ ناوچەکانی (مەحمودیە، سحێلا، فایدە، شێخان، ئەلقۆش، گوێڕ، مەقلوب و خازر) پێک بهێندرێت.
کەناڵی (کوردستان 24) ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”هێزێکی هاوبەشی پاسەوانی سنوور، پێشمەرگە و ئەمریکا دەرگای سنووری پێشابوور بەڕێوە دەبەن“.
