ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاندرا

 ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاندرا
هەرێمی کوردستان و لایەنی عێراقی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن و بڕیار درا سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بە گوێرەی دەستووری عێراق چارەسەر بکرێن.



بەپێی ئەو زانیارییانە، لە گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق بە چاودێریی لایەنی ئەمریکی، هەولێر و بەغدا لەسەر سنووری ئێستای هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون.



هاوکات بڕیار دراوە تەواوی پرسە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی دەستوور چارەسەر بکرێت و هێزێکی هاوبەش بۆ ناوچەکانی (مەحمودیە، سحێلا، فایدە، شێخان، ئەلقۆش، گوێڕ، مەقلوب و خازر) پێک بهێندرێت.



کەناڵی (کوردستان 24) ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”هێزێکی هاوبەشی پاسەوانی سنوور، پێشمەرگە و ئەمریکا دەرگای سنووری پێشابوور بەڕێوە دەبەن“.
Top