سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند،
دەقی راگەیێندراوەکە
دیاره ئەمشه‌و له چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵى ئاژاوه‌گێڕى و تووندوتیژى روویداوه كه بووه‌ته مایه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێى هاووڵاتییان. داوا له هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كى نه‌خوازراو رووبدات و رێگرى له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا حیزبییه‌كان و ناوه‌نده حكومى و سیاسییه‌كان بكه‌ن.
وا دیاره ده‌ستێكى ئاژاوه‌گێڕ هه‌یه ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕى و تووندوتیژى بكات كه به تووندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌ده‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاژاوه‌گێڕى و تووندتیژى ئه‌نجامبدات، به‌تووندى سزاى یاسایى ده‌درێت. هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و هێمنى بپارێزن، هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
