به هه‌زاران هاووڵاتیی له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی له بارزانی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تیایدا به‌رده‌وام بوونی له پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان ڕه‌ت كرده‌وه به هه‌زاران هاووڵاتیی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌دژی ئه‌و بڕیاره ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له كاتژمێر (8:00) ئه‌مشه‌وه‌وه به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ و چه‌ندین شارۆچكه و شاره‌دێی هه‌رێمی كوردستان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوا له بارزانی ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بێت و له‌دژی بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانن له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه.
دوێنی سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ناردبوو و كه ئه‌مرۆ له دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌ماندا خوێندرایه‌وه و دواتر له په‌یامێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جه‌ختی له ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامبوونی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه و گوتیشی: "من وەکو مەسعود بارزانی پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم".
bas news-
