وەزیری جەنگی فەرەنسا: تیرۆر بە لەناوچوونی داعش كۆتایی نایەت
فلۆرانس بارلی وەزیری هێزە چەكدارەكانی فەرەنسا لە میانی سەردانێكیدا بۆ وڵاتی ئیمارات رایگەیاند "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، شەڕ لە دژی تیرۆر زۆری ماوە كۆتایی بێت، سەرباری ئەوەی داعش ڕووبەڕووی شكستی زۆر بووەتەوە لە سووریا و عێراق".
بارلی لە دوای دیداری لەگەڵ محەمەد بن زاید جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات، گوتی "گەیشتووینەتە خاڵێكی زۆر گرنگ بەوەی داعش ڕووبەڕووی شكست لە دوای شكست دەبێتەوە".
وەزیری جەنگی فەرەنسا گوتی "ئێمە هێندە خۆشباوەڕ نین وابزانین ڕەگی تیرۆر هەڵكەندراوە، ئێمە بە تەواوی ئەوە دەزانین كە پێشكەوتنی گەورەش لە شەڕی دژە داعشدا مانای ئەوە نیە كە تیرۆر كۆتایی هاتووە، بەڵكو ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی بە ناوی جیاوازەوە هەیە".
bas news-
