رەوەندی کوردی بەردەوام دەبێت لە خۆپیشاندان تاوەکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێتە دەنگ
(عیرفان عەزیز) یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندان و چالاکییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دژی دەستدرێژیەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان، لە وڵاتی بەریتانیا چوار خۆپیشاندانمان ئەنجامداوە، لەوانە دوو خۆپیشاندان بۆ بەردەم ھەردوو باڵیۆزخانەی ئێران و عێراق، ئەو دەسدرێژیانەمان شەرمەزار کرد، دوو خۆپیشاندانی دیکەمان لە بەردەم بالیۆزخانەی ئەمەریکا و بەریتانیا ئەنجامدا و تێیدا داوامان کرد، کە لە ئاست ئەو دەستدرێژییانە بێدەنگ نەبن".
ئەوان نامەیاکیان ئامادەکردووە، سەرەتا لێیان وەرنەگرتوون، بەڵام دوای ئەوەی چەند چالاکوانێکیان مانگرتیان بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو، دواتر نامەکەیان لێ وەرگیراوە، لەمەڕ ناوەڕۆکی نامەکەیان ئەو رێکخەرەی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتی بەریتانیا گوتی: "کۆمەڵێک داواکاریمان کردبوو، وەک بە دەنگهاتنیان و رێگریکردن لە دەسدریژییەکانی حەشد و سوپای بەغدا بۆ سەر هەرێم".
ئەوان لەسەر چالاکیەکانیان لە وڵاتی بەریتانیا بەردەوام دەبن، تاوەکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دێتە دەنگ، گوتیشی: "بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو جارێکی دیکە لە بەردەم نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خۆپیشاندانێکی دیکە ئەنجام بدەین، لە ئێستاوە دەستمان کردووە بە ئامادەکاری".
(عەزیز) راشیگەیاند، کە نامەیەکی دیکەیان لە بارەی دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراق و بێدەنگبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییان ئامادە کردووە و بڕیارە ئاڕاستەی ھەموو کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە بەریتانیا بکەن، "جگە لەوەش چەندین چالاکی دیکە ئەنجام دەدەین و بەردەوام دەبین".
kdp-
