شەوکەت بەربەھاری: خاڵی سنووری پێشخابور دانەخراوە و جموجوڵی بازرگانیش زیادیکردووە
ھەندێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە خاڵی سنووری پێشخابور داخراوە، (شەوکەت بەربەهاری) لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە، چونکە بۆ ماوەی یەک خولەکیش سنوور دانەخراوە و ھاتووچۆ و جموجوڵی بارزگانی بەردەوامە".
(بەربەھاری) گوتیشی: "رۆژانە خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان ھاتووچۆ دەکات و ھاوکاری مرۆیی بۆ رۆژئاوای کوردستان رەوانە دەکرێت، جموجوڵی بازرگانیش بەردەوامە".
بەڕێوەبەری خاڵی سنووری پێشخابور دهشڵێ: "جموجوڵی بازرگانی بە بەراورد لەگەڵ رابردوو زیادیشی کردووە، بە داخەوە ھەندێک میدیا لە خۆیانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە، بێ ئەوەی بگەڕێنەوە سەرچاوەکەی".
kdp-
