سەندیکای رۆژنامەنووسان ئیدانەی سزادانی کەناڵەکانی کوردستان دەکات
دەقی راگەیەندراوی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
بۆ رای گشتی ناوخۆو دەرەوە
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
بریاری داخستنی کەناڵەکانی میدیا شەرمەزار دەکات
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە ژمارە ٧/٤/٥/٩٧١٤ لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٧ بریاری راگرتنی بەخشی ھەردوو کەناڵی (RUDAW) و (K٢٤) لەسەرانسەری عێراق داوە، کە گوایە مۆڵەتیاننییە و بەرنامەکانیان ھاندانی توندوتیژی رق و کینەیە و ئاشتەوایی کۆمەلایەتی تێکداوە.
بریارەکەشیان بۆ وەزارەتی بەرگری و ئەنجوومەنی ئاسایش عێراق و دەزگای موخابەراتی عێراق و ژووری عەمەلیاتی سوپای عێراق ناردووە.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمجۆرە بریارانە شەرمەزار دەکات ، لە ھەمانکاتدا لەنەبوونی بۆشایی یاسایەکی تایبەت بە رێکخستنی پەخشی رادیۆو تەلەفزیۆن دژی ھیچ رێکارێک نییە ئەگەر مەبەستی راستەقینە رێکخستنی ئەم بوارەبێت ، بەڵام زۆر راشکاو دیارە ئەم بڕیارە بە پلەی یەکەم!! ، بڕیارێکی سیاسییە مەبەست لێی سزادانی میدیاکانی کوردستان و ھەموو دەنگێکە دیموکراتی و ئازادیخوازە ، ھەروەکو لە مادەکانی (٣٦) و (٤٠) دەستوری عێراقداھاتووە، ئازادی بیروراو رۆژنامەگەری لە لایەنی دەولەتەوە گەرەنتی بکرێت و ناکرێ پێشێلکاری و رێگە لەو ئازادییە بگیرێت تەنھا بە بریاری دادگا نەبێت، کەچی جێبەجێکردنی بریارێکی سیاسی لە رێگەی ھێزی سەربازی و دەزگای موخابەراتەوە جگە لەوەی دەخالەتی نا قانوونیە لە ھەرێمێکی دەستوری دانپیانراودا، ناکۆکیشە لەگەڵ ئەو پرانسیپانەی کە دەبێت عێراقێکی دیموکراتی لەسەر بنیات بنرێت، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بەڵگەی چییە کە ئەو دوو کەناڵە لە بەرنامەکانیان دژی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و چاندنی تۆی دووبەرەکین، بەبێ ئەوەی ئەو بانگەشەیە لەلایەن دادگایەکی پسپۆری بێلایەن و بە بەڵگەو دیکۆمێنتەوە ساغ کرابێتەوە،ھەروا بە ئاشکرا دوو فاقی و مۆرکی سیاسی بەو بریارەوە دیارە کە ئەم دەستەیە ھەموو ئەو کەناڵ و میدیا یانەی عێراق نایبینێ کە لە بەغداوە پەخش دەکرێن و ھەول و تەیاری خەڵک دەکەن بە پەخشکردنی رق و کینەی تایفی و نەتەوەیی دژی ھەرێمی کوردستان.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داوادەکات حکومەتی بەغدا ھەوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئازادی میدیا نەدات و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق لە رێگای رێنمایی و یاسا و کار ئاسانی کارو پیشەی رۆژنامەنووس و میدیایی رێک بخات دوور لە دەزگای موخابەراتی و عەسکەری تایبەت.
باسنيوز
