منداڵێکی خورماتوویی ناونرا (سەربەخۆ)

 منداڵێکی خورماتوویی ناونرا (سەربەخۆ)
خێزانێکی ئاوارەی خورماتوو، کە ئێستە نیشتەجێی ھەولێرن، کۆرپەلەکەیان ناو دەنێن (سەربەخۆ).

ئەمڕۆ یەکشەممە 29/10/2017، عەلی شەریف، باوکی (سەربەخۆ)،ڕایگەیاند: "ئێمە خەڵکی خورماتووین و بە ھۆی ئەو خیانەتەی کە لێمان کرا لە 16/10/2017، شارەکەمان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کرا و ئاوارەی ھەولێر بووین".

باوکی سەربەخۆ، ئەوەشی خستە روو: "ماوەیەکە چاوەڕێی لە دایکبوونی ئەو منداڵەمان بووین و کە لە دایکیش بوو ناومان نا (سەربەخۆ)، چونکە باوەڕم وایە ڕۆژێک دێت کوردستان سەربەخۆیی بە دەست دەھێنێت".

رۆژی 16/10/2017، بەھۆی رێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، شارۆچکەی خورماتوویان داگیر کرد و گشت ماڵە کوردەکانیان ئاوارە کردن و خانوویەکانیان سووتاندن.










باسنیوز
Top