هاتوچۆى هه‌ولێر پلانێكى نوێ بۆ ڕێكخستنى شه‌قامه‌كان ئاشكرا ده‌كات
فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند: "له پلانماندا هه‌یه كه ژماره‌ى ترافیكلایتهكانى شار كه‌م بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو نه‌هێشتنى قه‌ره‌باڵخى شهقامهكانى شار ده‌بێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پلانیان هه‌یه له شه‌قامى 100 مه‌تری ته‌نها یه‌ك ترافیكلایت بهێڵنه‌وه و سه‌رجه‌م ترافیكه‌كانى دیكه هه‌ڵبگرن، گوتیشی: "بۆ داخستنى ترافیكلایتى لای به‌نزینخانه‌ى ئاكار چاوه‌ڕوانى چه‌ند كارێكین كه شاره‌وانى به‌نیازه له‌وێدا ته‌واوى بكات دواتر ترافیكه‌كه داده‌خه‌ین".
ڕوونیشى كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له ترافیكه‌كانى گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى شار داخراون، چونكه به‌داخستنى ترافیكلایته‌كان ئه‌و قهرهباڵخیهى ئێستا له شه‌قامه‌كاندا هه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه.
باس‌نیوز
