فراکسیۆنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی: بۆشایی یاسایی لە پارێزگای سلێمانی دروست دەبێت
زیاد کاکە رەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ماوەی ساڵێکە سلێمانی بێ پارێزگارە و باجی رێک نەکەوتنی یەکێتی و گۆڕان دەدات.
زیاد کاکە رەزا هەروەها رایگەیاند، بە وازهێنانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی، هیچ بەهانەیەک نامێنێ بۆ دیارینەکردنی پارێزگار، چونکە گۆڕان باسی لەوە دەکرد، کە پارێزگارەکەیان بە واژۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەست بەکار نابێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە رۆژی دووشەممە 30/10/2017 ماوەی یاسایی ئاسۆ فەرەیدون، پارێزگاری سلێمانی تەواو دەبێت و دەبێ پارێزگارێکی نوێ بۆ شارەکە دابنرێت.
باسنیوز
