حكومەتی عێراق فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكی پێكھێنا

حكومەتی عێراق فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكی پێكھێنا
عەلی فازڵ عومران، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، ئاشكرایكرد، فەرمانێك لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، بۆ پێكھێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، لەبری رۆژھەڵاتی دیجلە و بارەگاكەشی لە كەركووك دەبێت.

عومران گوتی، ئەركی ئەو فەرماندەییە، پاراستنی ئەمن و ئاسایشی پارێزگا و سەرپەرشتیكردنی سەرجەم ھێزە ئەمنییەكان دەبێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، پێشتر باس لەوە دەكرا كە حەشدی شەعبی و سەرجەم ھێزە سەربازییەكان كەركووك چۆڵدەكەن و دۆسێی ئەمنی رادەستی پۆلیس دەكرێت.






K24
Top