گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ست پێده‌كرێته‌وه
حكوومه‌تى عێراق بڕیارى دا، ڕێگه به گه‌شته ئاسمانییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بدات، كه سه‌ره‌تا گه‌شتى كۆبه‌نهاگن بۆ سلێمانى ده‌بێت.
هێڵی ئاسمانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى (هاتن و چوون) له كۆبنهاگن بۆ سلێمانى و گه‌شته نێوخۆییه‌كان له به‌غدا بۆ سلێمانى، له ڕۆژى 26ى 10ى 2017ه‌وه، ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
له‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى كوردستان به سه‌ركه‌وتووی كه له 25ى ئه‌یلوولى 2017 به‌ڕێوه‌چوو، حكوومه‌تى عێراق ڕێكاره‌كانى سزادانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌به‌ر و له‌و ڕووه‌شه‌وه بڕیاری دا، گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلیمانى، ڕابگیرێت.
دواى ئه‌وه‌ى گروپێكى نێو یه‌كێتى ڕێككه‌وتنێكى نهێنییان كرد و له ئه‌نجامدا كه‌ركووك و خورماتوو و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان راده‌ستى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه جگه له شه‌هیدبوونى چه‌ندین پێشمه‌رگه و هاووڵاتى سڤیل، زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕاده‌ستكردنه لایه‌نی عێراقی فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌كاته‌وه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كاردانه‌وه‌ىخه‌ڵك به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، دروست نه‌بێت.
bas news-
