سلێمانى.. گه‌نجێك به گوله كوژرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، كوژرانى گه‌نجێكى له گه‌ڕه‌كى ڕاپه‌ڕینى شارى سلێمانى ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، كه وێنه‌یه‌كى ) نێردراوه هاتووه "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 28/10/2017 له گه‌ڕه‌كى (ڕاپه‌ڕین) ى شارى سلێمانى، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌فیشه‌ك كوژرا".
ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه"پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى و تیمه فریاگوزارییه‌كانى تربۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، ته‌رمى گه‌نجه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكى دادوه‌رى سلێمانى و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه"گه‌نجه‌كه ناوى (ه.س.ن)ه‌و له‌دایكبووى ساڵى 1994 ه‌و به‌فیشه‌ك كوژراوه".
bas news-
