چۆمان.. بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت 53 ھەزار دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت

چۆمان.. بۆ ھەر بەرمیلێک نەوت 53 ھەزار دینار لە ھاووڵاتییان وەردەگیرێت
دابەشکردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەستی پێکردووە، قایمقامی چۆمانیش دەڵێت "بۆ یەک بەرمیل نەوت بڕی 53 ھەزار دینار لەھاووڵاتییان وەردەگیرێت".



ئەحمەد قادرە سۆر، قایمقامی چۆمان، راگەیاند: "بەھۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەرماو زستان، لەسنوورەکەمان دەستکراوە بە دابەشکردنی بەشە نەوتی ھاووڵاتییان لە رێگای بڕیکارەکانی خۆراک، لە سەرەتاوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەدێی حاجی ئۆمەران و گوندەکانی سەر سنوورییەکان نەوتیان پێدەدرێت، چونکە شوێنەکانیان سەخت و شاخاوییە دواتریش سەنتەری شارۆچکەی چۆمان و شارەدێ و گوندەکانی دیکە".



قایمقامی چۆمان، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ھەر خێزانێک یەک بەرمیل نەوت وەردەگرن، بری پارەی وەرگیراویش بریتییە لە 53 ھەزار دینار".


bas news-
Top