وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌رباره‌ى خوێندنى خێرا ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ڕێنماییهكى ده‌رباره‌ى خوێندنى خێرا ( ئێواران) ده‌ركرد كه خۆیان له ته‌مه‌نى وه‌گرتن و ساڵانى ده‌رنه‌چوون، ده‌بیننه‌وه.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕاگه‌یاند: "به‌پێى بڕیارێك كه ئاراسته‌ى په‌روه‌ده‌ى شاره‌كان كراوه، ته‌مه‌نى وه‌رگرتن له خوێندنى خێرا به گوێره‌ى پۆله‌كانه، بۆ كوڕان له ( 9 – 22) ساڵی و بۆ كچان له ( 9 – 24 ) ساڵییه، هه‌روه‌ك پێویسته كاتێك قوتابى داوا ده‌كات له خوێندنى خێرا وه‌ربگیردرێت، ده‌بێت ماوه‌ى دوو ساڵ، وازى له خوێندن هێنابێت".
هه‌روه‌ها گوتیشى: "به‌پێى بڕیاره‌كه، ئه‌و قوتابیانه‌ى له خوێندنى ئاسایى ( ڕۆژ) دوور خرابنهوه، ئه‌وا به هیچ شێویه‌ك له خوێندنى خێراش وهرناگیردرێنهوه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه به‌پێى مه‌رجێكى دیكه‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، نابێت خوێندكار به‌بێ هۆ و پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه‌كان له قۆناغى بنه‌ڕه‌تى (ده‌وامى ڕۆژ) بچێته خوێندنى خێرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك له خوێدنى خێراوه بیه‌وێت بچێته خوێندنى ڕۆژ، به‌و مه‌رجه‌ى ته‌مه‌نه‌كه‌ى گونجاو بێت، ئه‌وا رێگه‌ى پێده‌درێت.
bas news-
