کۆچەر: حەشدی شەعبی ئەو عەرەبانەی هێناونەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی دژ بە ئێزدییاندا هەبووە

 	 کۆچەر: حەشدی شەعبی ئەو عەرەبانەی هێناونەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی دژ بە ئێزدییاندا هەبووە
بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی چەندین کەسی عەرەبی هێناونەتە شنگال، کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە.

(ئاشتی کۆچەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەموو ئەو عەرەبانەیان هێناونەتە شنگال، کە دەستیان لە تاوانی ئێزدییاندا هەبووە، ئەمەش دووبارە ترسێکی لە دڵی ئێزدییاندا دروست کردووە، کە جارێکی دیکە کۆمەڵکووژی بەسەر ئێزدییاندا بێت و حەشد هەموو جۆرە تاڵانکارییەک دەکەن، هەرچەندە باری داراییی شنگالیەکان لە ئاستی نزمدایە، بەڵام ئەوەی هەشیانە، حەشد دەیبات و تاڵانیان دەکەن.''

بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە گوتیشی: ''ئەو هۆزە عەرەبانەی هاوکار و لایەنگری داعش بوون، ئێستا حەشدی شەعبی هێزی بۆ پێکهێناون و پارەیەکی زۆریشی بۆیان تەرخان کردووە و هاتوونەتە شنگال و دەوربەری.''
kdp-
Top