کۆچەر: حەشدی شەعبی ئەو عەرەبانەی هێناونەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی دژ بە ئێزدییاندا هەبووە
(ئاشتی کۆچەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەموو ئەو عەرەبانەیان هێناونەتە شنگال، کە دەستیان لە تاوانی ئێزدییاندا هەبووە، ئەمەش دووبارە ترسێکی لە دڵی ئێزدییاندا دروست کردووە، کە جارێکی دیکە کۆمەڵکووژی بەسەر ئێزدییاندا بێت و حەشد هەموو جۆرە تاڵانکارییەک دەکەن، هەرچەندە باری داراییی شنگالیەکان لە ئاستی نزمدایە، بەڵام ئەوەی هەشیانە، حەشد دەیبات و تاڵانیان دەکەن.''
بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە گوتیشی: ''ئەو هۆزە عەرەبانەی هاوکار و لایەنگری داعش بوون، ئێستا حەشدی شەعبی هێزی بۆ پێکهێناون و پارەیەکی زۆریشی بۆیان تەرخان کردووە و هاتوونەتە شنگال و دەوربەری.''
kdp-
