ڕەوەندی کوردی بەردەوامن لە سەرکۆنەکردنی کردارەکانی حەشدی شەعبی
(حەسەن قەوال ڕەشید)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''کوردانی ئەڵمانیایی شاری میونشن وەوک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆپێشاندانێکیان لە دژی کردارەکانی حەشد و پاسدارە ئیرانییەکان وەڕێخست و سەرکۆنەیان کردن بە هۆی ئەو هێرشانەی هێناویانەتە سەر ناوچە کوردستانییەکان.
(حەسەن قەوال) ئەوەیشی گوت: ''ئێمە بە شێوەیەکی دیموکراسیانە خۆپێشاندان دەکەین بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێین، ئەمانە بە دەستی دەرەکی هاتوونەتە کوردستان و بە ئەڵمانیاش ڕابگەیەنین، ئەو چەکانەی ئێوە داوتانە بە حەشد، بڕیار بوو لە دژی داعش بەکار بهێنرێن، کەچی لە دژی کورد بەکار دەهێنرێن.''
ڕەوەندی کورد بەردەوامە لە خۆپێشاندان لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئەووروپا لە دژی کردارە میلیشیاییەکانی حەشدی شەعبی، ئەمەش لە دوای ئەوەی دێت، کە (سەرۆک بارزانی) لە پەیامێکدا داوای لە ڕەوەندی کورد کرد، لە دژی کردەوەکانی حەشد بە شێوەیەکی ئاشتییانە خۆپێشاندان بکەن.''
bas news-
