فەرماندەیەکی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سووکایەتی بە ئاڵای ئەمریکا دەکات
قەیس خزعەلی، سەرۆکی عەسایب ئەهلی حەق، بە پێڵاوەکانی کەوتووەتە سەر ئاڵای ئەمریکا و سووکایەتی بە ئاڵاکە دەکات.
دوای هەڵوێستە تازەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و داواکارییەکانی واشنتۆن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانە، قەیس خزعەلی داوای دەست بەجێ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کرد و ڕای گەیاند: ”تائێستا بەهانەی ئەوەتان هەبوو کە شەڕی داعش دەکەن، ئێستا کە داعش نەماوە، دەبێ دەست بەجێ لە عێراق بچنە دەرەوە“.
خزعەلی یەکێکە لەو سەرکردەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە بەردەوام هەڕەشەی لە کوردستان کردووە و پێش دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری 2016، ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە دوای داعش، هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن.
باسنیوز
