له ورمێ.. سەربازێکی کورد 10 ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە
ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) لەم بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا داداگای ورمی سەربازێکی کوردی بەناوی (سدیق عەینی) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بە 10 ساڵ بەندکران و دوورخرانەوەی بۆ زیندانی ئەردەبێڵ حوکم دراوە.
ئەو حوکمە لە کاتێکدا بەسەر ئەو سەربازە کورددا سەپێندراوە کە تەنانەت ئیزنیان نەداوە پارێزەر بۆ دۆسیەکەی بگرێت.
سدیق عەینی خەڵکی گوندی "سینگان" و دانیشتووی شنۆ بووە و لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکان سەرباز بووە و هاوینی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.
سدیق عەینی ئێستا لە بەندی 13ی گرتووخانەی ورمێ بەند کراوە.
باسنيوز
