وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توندی وەڵامی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە كە گوتبووی ئەبو مەهدی موهەندیس دووەم سەركردەی حەشد تیرۆریستە.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەمبارەیەوە دەڵێ "دەبێ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێداچوونەوە بەو لێدوانەی بکات کە رایگەیاندبوو ئەبو مەهدی موهەندیس تیرۆریستە، لە كاتێكدا قوربانی گەورەی لە شەڕی دژی تیرۆر داوە".


پێش كەمێك گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند "لێدوانەكەی گوتەبێژی دەرەوەی ئەمریكا رەت دەكەینەوە و پێچەوانەی ڕاستیەكانە".


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە حەشد بەشێکە لە هێزە عێراقییەکان و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندان، ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە، پێگەکەی یاساییە و قوربانی گەورەی داوە لە شەڕی تیرۆر".


دوێنێ هێزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو كە ئەبو مەهدی موهەندیس تیرۆریستە.
bas news-
Top