ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: بڕیاری دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدای دا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدای دا و بڕیاری دا کە دەبێ بەگوێرەی دەستووری عێراق کێشەی نێوانیان چارە بکرێ. ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتیی هەروەها نیگەرانی خۆی دەربڕێ لە پێکدادانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق. لە راگەیاندراوەکەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێ بە دەستوور کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەبکرێ. بەگوێرەی راگەیاندراوەکە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەن خۆیان لە بەکارهێنانی هێز بەدوور بگرن و هەروەها وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ دیاری بکەن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو مانگەدا کە فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات و لە مانگی دابێ، ئیتاڵیا سەرۆکایەتییەکە وەردەگرێ، و بۆ مانگی 12یش یابان سەرۆکایەتییەکەی پێ رادەسپێردرێت، سەرۆکایەتییەکردنی ئەنجوومەنەکە هەر مانگێک دەوڵەتێک دەیکات.
ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لە 5 دەوڵەتی هەمیشەیی پێکدێ کە هەریەک لە ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، رووسیا و چین لەخۆ دەگرێ.
هەروەها لە 10 دەوڵەتی دیکەی ئەندامی ئەنجوومەنەکەیش لەخۆدەگرێ کە کاتین و واتە بەگوێرەی کات دەتوانرێ ئەندامەتیان لە ئەنجوومەنەکە نەمێنێ و دەوڵەتی دیکە شوێنیان بگرێتەوە.
لە ئێستادا ئەو 10 دەوڵەتی بە کاتی ئەندامن، بریتین لە بۆلیڤیا، میسر، ئەسیوپیا، ئیتاڵیا، یابان، کازاخستان، سنگال، سوید، ئۆکرانیا، ئۆرۆگوای.
بەگوێرەی مادەی 24 لە میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریتییە لە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم ئەو دوڵەتانەی کە لە نەتەوەیەکرگتووەکان ئەندامن کاری خێرا و چالاکی پێدراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی بەگوێرەی پرەنسیپ و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەگوێرەی مادەی 39 لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵات دراوەتە ئەو ئەنجوومەنە کە لەهەر شوێنێکی دونیا هەڕەشە هەبێت یان تیرۆر یان بەکارهێنانی چەکی کیمایی یان چەکی دیکە بۆ کوشتن و یان دەسترێژی دوژمنکاری، یان ململانێی ناوخۆیی، ئەوا ئەنجوومەنی ئاسایش حاڵەتەکە دیاری دەکات و هەوڵدەدات کە بارگرژییەکە نەهێڵێ.
بەگوێرەی ماددەی 42 لە میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ لەو شوێنەی کە بارگرژی هەیە وەک لە مادەی 39 دیاری کراوە دەتوانێ راستەوخۆ لیژنە رەوانە بکات و ئیجرائاتی پێویست فەرز بکات.
هەر بەگوێرەی ئەو ماددەیە کە 42 ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ بۆ نەهێشتنی بارگرژی یان ئەگەر لایەنێک بە هێز درێژیە بە تێکدانی سەقامگیری دا ئەوا ئەنجوومەن دەتوانێ بە فەرزی هێزی ئاسمانی یان زەمینی یان کردەی سەربازی بڕیار بدات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی مادەی 51 هەموو ئەو شوێنەی هێرشی دەکرێتە سەر مافی بەرگری لە خۆی هەیە ئەگەر بێت و بە چەک هێرشی کرایە سەر، بۆیە ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ بۆ پارێزگاریکردن لێی بێتە دەنگ.
kdp-
