ناتۆ هۆشداری ده‌داته ئانكارا
ژه‌نه‌راڵ (پیوته‌ر بافل) سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ، رایگه‌یاند، به كڕینی ئه‌و سیستمی مووشه‌كییه، توركیا ناتوانێ ببێ به ئه‌ندامی نێو هاوپه‌یمانیی ناتۆ.
ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێس400 وه‌ك سیستمێك له توركیادا پێوه‌ندیێكی به سیستمی هاوبه‌شی ناتۆویشهوه نه‌بێ، ئه‌وا ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ به سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ كۆی ئه‌و ئامێرانه‌ی ناتۆ ده‌یه‌وێ له خاكی توركیادا جێگیریان بكات.
وه‌ك ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه ده‌ڵێ، كارێكی ئه‌قڵانییه بۆ هاوپه‌یمانانی توركیا له ناتۆدا، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره تاوتوو بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بگاته دواقۆناغی و واژۆ بكرێ.
له 12ی سه‌پته‌مبه‌ری رابردوو، سه‌ركۆماری توركیا(ئه‌ردۆگان) ڕایگه‌یاند، ئانكارا له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ی سیستمی مووشه‌كی ئێس400ه‌وه و، بڕێك پاره‌یشی بۆ كڕینه‌كه‌ی داوه.
هاوكات كرملین جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی ڕێككه‌وتن كراوه
kdp-
