ئەیاد کاکەیی: كاكهیهكانی کەرکووک و نەینەوا مەترسی جینۆسایدێکی دیکەیان لەسەرە
لەکاتی ھێرشی تیرۆرستانی داعش بۆسەر مووسڵ و کەرکووک ژمارەیەک گوندی کوردانی کاکەیی کەوتە بەر ھێرشی داعش و چەندین ھاووڵاتی کاکەیی بونە قوربانی و زۆرینەی کاکەییهكانیش گوندەکانیان بەجێھێشت و ئاوارەبوون، لەئێستاشدا بەھۆی ھێرشەکانی حەشدی شەعبیەوە بۆسەر ناوچەکانی کاکەیی مەترسیان لەسەرە، (ئەیاد کاکەیی)، پارێزەر و کەسایەتی کاکەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "کوردانی کاکەیی لە سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و نەینەوا مەترسی جینۆسایدێکی دیکەیان لەسەرە و لە سنووری پارێزگای نەینەوا ھەندێ گوندی کوردانی کاکەیی ھەیە ئێستاش نازانین چارەنووسیان چیە، چونکە ئەو گوندانە ناکەونە سنووری ھێزی پێشمەرگە و ئەگەر حەشدی شەعبی گوندە کاکەیەکان داگیربکات ئەوە کارەساتی مرۆیی ئەنجامدەدات و مەترسی ھەیە لەسەر ئەو کوردانەی کاکەیی."
پێوهست به چارەنووسی کاکەیەکانی کەرکووک (ئەیاد کاکەیی) دهڵێ، "کوردانی کاکەیی سنووری کەرکووک بەشێکی زۆریان ئاوارەبوونە و بەشێکی دیکەیان ماونەتەوە لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزی ناوچەکە و ھێرشی حەشدی شەعبیەوە داعش دەستی بەسەر چەند گوندێکی کاکەیی داگرتووە، بەشێوەیەکی گشتی ڕەوشی کاکەیهكان لەمەترسیدایە و لە رۆژی ھێرشەکەی سەر شاری کەرکووک چەند ھاووڵاتیەکی کاکەیی شەھیدبوونە و تاوانیان لەدژی کاکەیی ئەنجامداوە.
kdp-
