مزاحم ئەلحوێت: زیاتر له‌١٥٠ سەرکردەیی باڵا ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان بەجێهێشت

 	 مزاحم ئەلحوێت: زیاتر له‌١٥٠ سەرکردەیی باڵا ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان بەجێهێشت
گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا رایگەیاند، زیاتر لە ١٥٠ سەرکردەیی باڵا ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان به‌جێهێشت.

(مزاحم ئەلحوێت) گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا پێوه‌ست به‌ جێهێشتنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەو بەجێهێشتنەیان لە دوای هێرشەکەی حەشدی شەعبی هات بۆ سەر هێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری زوممار و مەحموودیە، هۆكاره‌كه‌ش هەر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زیاتر لە ١٥٠ سەرکردەیی باڵایان ڕیزه‌كانی حەشدی شەعبیان بەجێهێشتووه‌."

گوتەبێژی فەرمیی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا گوتیشی، ''له‌ ئێستادا زۆر کێشە لە نێو ڕیزی هێزە عیراقیەکان و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدرالی دا هەن."
kdp-
Top