دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور ناونووس دەکات

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور ناونووس دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور، ئاگادار دەکاتەوە، کە گشتیان بە مەبەستی یارمەتیدانیان نانووس دەکرێن.

ئەمڕۆ ھەینی 27/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاگادارینامەیەکی بڵاو کردەوە، تێدا ئاگاداری گشت ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی ناونووسکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی سنووری مەخموور و دەوروبەری کە لەپاش رێککەوتی 17/10/2017 و رۆژانی دواتر بەھۆی ئالۆزییەکانەوە روویان لە شاری ھەولێر و دەوروبەری کردووە، ئێمە لە شارەدێی شەمامک و لەسەنتەری وەرزش و لاوان بەمەبەستی دابەشکردنی ھاوکاری و پێداویستی بۆ ئەو خێزانانە، ھەڵدەستین بەپڕۆسەی ناونووسکردنیان".

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "تکایە پێداویستییەکانی وەک، ناسنامەی باری شارستانی، فۆرمی خۆراک، شوێنی ھاتوو بە شارو گەڕەکی نیشتەجێبوونی پێشوویان، شوێنی ئێستای نیشتەجێبونیان بەناوی شارو گەڕەکی نیشتەجێبوونیان لەگەڵ ژمارەی مۆبایل".

دوای 16/10/2017، بەشێکی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەیارمەتی باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە دەگیر کرا.












باسنيوز
Top