دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور ناونووس دەکات
ئەمڕۆ ھەینی 27/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاگادارینامەیەکی بڵاو کردەوە، تێدا ئاگاداری گشت ئاوارەکانی دەڤەری مەخموور دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی ناونووسکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی سنووری مەخموور و دەوروبەری کە لەپاش رێککەوتی 17/10/2017 و رۆژانی دواتر بەھۆی ئالۆزییەکانەوە روویان لە شاری ھەولێر و دەوروبەری کردووە، ئێمە لە شارەدێی شەمامک و لەسەنتەری وەرزش و لاوان بەمەبەستی دابەشکردنی ھاوکاری و پێداویستی بۆ ئەو خێزانانە، ھەڵدەستین بەپڕۆسەی ناونووسکردنیان".
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "تکایە پێداویستییەکانی وەک، ناسنامەی باری شارستانی، فۆرمی خۆراک، شوێنی ھاتوو بە شارو گەڕەکی نیشتەجێبوونی پێشوویان، شوێنی ئێستای نیشتەجێبونیان بەناوی شارو گەڕەکی نیشتەجێبوونیان لەگەڵ ژمارەی مۆبایل".
دوای 16/10/2017، بەشێکی ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، بەیارمەتی باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە دەگیر کرا.
باسنيوز
