بەھۆی رووداوەکانی کەرکووکەوە سیناتۆرێکی ئەمریکی رەخنەی توند ماکگۆرک دەگرێت
ترێنت فران، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیران، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردووە، رەخنەی توند لە بڕێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، گرت و رای گەیاند: "مەکگۆرک یەکێک لەو ئەندازیارانە بوو، کە بووە ھۆی ئەوەی کەرکووک، بکەوێتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران".
ئەو سیناتۆرەی کۆمارییەکان، مەکگۆرکی بە "پیاوی ئۆباما" وەسف کرد، بە بەربەستی ھەوڵ و پڕۆژەکانی دۆناڵت ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێرانی ناوبرد.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەگەڵ ریفراندۆمی کوردستان، ھاوسۆز نەبووە و ھەڵوێستی ئەرێنی نەبووە، نووسیویەتیشی: "لایەنگرانی ئێران لە عێراق وایان کرد، رۆڵی ئەمریکایان کەمکردەوە بەوەی ھێرشیان کردە سەر کوردەکان".
باسنيوز
