وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە عێراق بەرامبەر ھەژموونی ئێران بوەستێتەوە
ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە شاری جنێف، رای گەیاند: "پێویستە عێراقییەکان بەرەو رووی ھەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران بووەستنەوە و پشت بەخۆیان ببەستن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەشی خستە روو: "ھەرچەندە دەزانین سنوورێکی زۆری ھاوبەش و بەرژەوەندی ئابووری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران ھەیە، بەڵام دەبێت، عێراق رێ لە ھەژموونی ئێران لە ناوچەکە بگرێت".
ئاماژەی بەوەش دا، کە دەبێت عێراقییەکان پشت بە خۆیان ببەستن و برەو بەخۆیان بدەن، گوتیشی: "ئەمریکا کار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ئێران و عێراق ناکا، بەڵام عێراقییەکان عەرەبن، نەک فارس، ئەگەر سوننە بن شیعەبن، ئەوە ھەر عەرەبن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاشکراشیی کرد کە سعودییەکان خوازیاری پەیوەندی نوێن لەگەڵ عێراق.
باسننيوز
